[ 354 Doctors -  64 Medical Location ]       

پرسیار و وه‌ڵام له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕی تۆڕی ته‌ندروستی پێشه‌نگ

پ: بۆچی دەڵێن تۆڕی ته‌ندروستی پێشه‌نگ؟
بیرۆکه‌ی تۆڕی ته‌ندروستی پێشه‌نگ کۆکردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م پێگه‌ ته‌ندروستیه‌کانه وه‌ک (نه‌خۆشخانه‌کان و کلینکه‌کان و ده‌رمانخانه‌کان و تاقیگه‌کان و ڕادیۆلۆجیه‌کان ) سه‌رجه‌م بواره‌کانی ته‌ندروستی جا تایبه‌ت بێت یان حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بێت له‌ ماڵپه‌ڕێکدا، تاک و نه‌خۆش به‌ئاسانترین شێوه‌ ئاشنا بێت به‌و زانیاریانه‌ی پێویستیه‌تی له‌سه‌ر که‌رتی ته‌ندروستی، واته‌ تۆڕ وه‌ک وه‌سیتێک کار ده‌کات له‌ نێوان پێگه‌کان و نه‌خۆشدا.
پ: خزمەتگوزارییەکانی تۆڕی ته‌ندروستی پێشه‌نگ چین؟
    تۆڕی ته‌ندروستی پێشه‌نگ دوو جۆر خزمه‌ت گوزاری پێشکه‌ش ئه‌کات که‌ بریتین له‌:

  • خزمات گوزاری خۆڕای: ئه‌م خزمه‌ت گوزاریه‌ که‌ پێکدێت له

    • خزمه‌تگوزاری ناساندنی پێگه‌کان:
      ئه‌م خزمه‌ت گوزاری‌ به‌ بێ هیچ به‌رامبه‌رێک تۆر هه‌ڵده‌ستێت به‌ پێشکه‌ش کردنی بۆ به‌کار هێنه‌رانی که‌ خۆی ئه‌گرێته‌وه‌ له ( خزمه‌تگوزاری ئاشنا کردنی هاوڵاتیان به‌ پێگه‌ ته‌ندروستیه‌کانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و پێگه‌ته‌ندروستی‌ تایبه‌تیه‌کان) واته‌ کاتێک که‌سێک بیه‌وێت بزانێت نه‌خۆشخانه‌یه‌ک له‌ کوێیه‌ یان ده‌رمانخانه‌یه‌ک له‌کوێیه‌ ئه‌وا بێ دو دڵی له‌ تۆڕی ته‌ندروستی پێشه‌نگ ئه‌توانێت به‌ ئاسانترین شێوه به‌رده‌ستی بخات، له‌ سه‌ر تۆری ته‌ندروستی پێشه‌نگ، هه‌ربۆیه‌ سه‌رجه‌م ئه‌وزانیاریانه‌ی باسمان کرد هه‌موی بێ به‌رامبه‌ره‌.

    • خزمه‌تگوزاری ناساندنی دکتۆره‌کان:
      ئه‌م خزمه‌ت گوزاری‌ به‌ بێ هیچ به‌رامبه‌رێک تۆر هه‌ڵده‌ستێت به‌ پێشکه‌ش کردنی بۆ به‌کار هێنه‌رانی که‌ خۆی ئه‌گرێته‌وه‌ له ( خزمه‌تگوزاری ئاشنا کردنی هه‌وڵاتیان به‌ سه‌رجه‌م سیفی کاری پزیشکان و پێشکه‌ش کردنی ناونیشانی کلینکه‌کانیان بۆ هاوڵاتیان به‌پێی شوێنی جوگرافی ) واته‌ کاتێک که‌سێک پێویستی به‌وه‌یه‌ شوێنی کلینکی دکتۆره‌کان یان جۆری پسپۆرێان بزانێت دیسان بێ دوو دڵی ده‌ستی ئه‌که‌وێت له‌ سه‌ر تۆری ته‌ندروستی پێشه‌نگ، هه‌ربۆیه‌ سه‌رجه‌م ئه‌وزانیاریانه‌ی باسمان کرد هه‌موی بێ به‌رامبه‌ره‌.

    • خزمه‌تگوزاری بۆ سیڤی‌:
      ئه‌م خزمه‌تگوزاریه‌پێک دێت له‌ دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی کار بۆ ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی که‌ ئه‌توانن له‌که‌رتی ته‌ندروستیدا کار بکه‌ن به‌هه‌موو به‌شه‌کانیه‌وه‌ واتا سه‌ردان که‌ری ئه‌م خزمه‌تگوزاریه‌ دوو جۆرن جۆری یه‌که‌میان ئه‌و به‌ڕێزانه‌ن که‌ ئه‌یانه‌وێت له‌م به‌شه‌ سیڤی خۆیان تۆ مارکه‌ن تا کاری پێویستان ده‌ست که‌وێت، جۆری دوهه‌میان ئه‌و به‌ڕێزانه‌نن که‌ به‌نیازن کارمه‌ند بدۆزنه‌وه‌ بۆ که‌رته‌ ته‌ندروستیکانیان واته‌ خاوه‌ن کار ئه‌گه‌ڕێت به‌دوای سیڤی شیاودا له‌م به‌شه‌، هه‌ربۆیه‌ به‌گشتی ئه‌م خزمه‌ت گوزاریه‌ ڕێگه‌یه‌که بۆ گه‌یاندنی کار که‌ر به‌خاوه‌ن کار.

    • خزمه‌تگوزاری هه‌واڵ‌:
      ئه‌م به‌شه ‌تایبه‌ته‌ به‌سه‌رجه‌م هه‌واڵه‌ ته‌ندروستیه‌کان بۆ سود گه‌یاندن به‌ ته‌ندروستی گشتی هاوڵاتیان.

  • خزمات گوزاری پاره‌بده‌:ئه‌م خزمه‌ت گوزاریه‌ که‌ پێکدێت له:

    • خزمه‌تگوزاری بۆ پزیشکان:خزمه‌تگوزاری کلینکه‌ی‌ ‌ئۆنڵاین مه‌به‌ست له‌ ئۆنڵاین ئه‌وه‌یه‌ به‌سیسته‌م کردنی داتای کلینک به‌شێوه‌یه‌ک که‌ سودی نه‌خۆش و سودی دکتۆری تیادا کۆبکاته‌وه‌ واته‌ هه‌ردکتۆرێک داتابه‌یسی تایبه‌تی ئه‌بێت که‌ به‌کاری ئه‌هێنێت بۆ کلینکه‌که‌ی به‌هۆی ئه‌م داتابه‌یسه‌وه‌ کۆنتڕۆلی زۆر کێشه‌ ئه‌کات

    • خزمه‌تگوزاری بۆ کۆمپانیا ته‌ندروسته‌کان:
      به‌م زوانه‌ رونکردنه‌وه‌ی ته‌واو ئه‌ده‌یه

    • خزمه‌تگوزاری بۆ ڕێکلامو پڕی پاگه‌نده‌:
      به‌م زوانه‌ رونکردنه‌وه‌ی ته‌واو ئه‌ده‌یه
پ: کێ هه‌ڵسوڕێنه‌ری تۆڕی ته‌ندروستی پێشه‌نگه‌؟
هه‌ڵسوڕێنه‌ری تۆڕی ته‌ندروستی له‌لایه‌ن گروپی پێشخه‌ری بایرن به‌ڕێوه‌ ده‌چێ که‌ ئه‌مه‌ش لینکی په‌یجی فه‌رمیانه‌ :
Barin Development